به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ، دواهاتی بوردومانی ئێوارەی ڕۆژی شەممەی سەنعای بە نالەبار وەسف کرد و وتی : چێکردنی کریدۆرێکی ئاسمانی هێور بۆ دانی یارمەتی بە بریندارانی تاوانکارییەکەی عەرەبستان لە یەمەن زۆر پێویستە.
قاسمی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە عەرەبستان دەبێ کۆتایی بە گەمارۆی ئاسمانی یەمەن بێنێ ، وتیشی: ئێران ئامادەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لەوان تاقمی پزیشکی، دەرمان و دارو بە لێقەوماوان و هەروەها وەرگرتنی برینداران بۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەکانی ئێرانە.
تەمیم شامی وتەبێزی وەزارەتی تەندوروستی یەمەن ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی پەلاماری ئێوارەی ڕۆژی شەممەی عەرەبستان بۆسەر ڕێ وڕەسمی شینگێڕی لە سەنعای پێتەختی یەمەن گەیشتووەتە نۆسەد کوژراو و بریندار و ئەگەری زۆر بوونی کوژراوانیش لە ئارادایە.
کۆتایی کورتە نامە/310